سەردێڕ:

نوێنەری ترەمپ بۆ عێراق: ئەمەریکا لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەروەریی عێراق بەردەوام دەبێت

PM:04:52:25/11/2025

828 جار خوێندراوەتەوە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، ئەمەریکا ماوەیەکی زۆرە پاڵپشتیی دامەزراوە ئەمنییە شەرعییەکانی عێراقی دەکات، دەشڵێت کۆمپانیا ئەمەریکییەکان، کە ملیاران دۆلاریان دابین کردووە بۆ کەرەستە و پاڵپشتیی، وەک هاوبەشی سەرەکی دەمێننەوە لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەروەریی ئه‌م وڵاته‌دا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی(ئێکس) نووسیویەتی، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە عێراق ، ئەمەریکا ماوەیەکی زۆرە پاڵپشتیی دامەزراوە ئەمنییە شەرعییەکانی عێراقی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق هه‌ر لە هەوڵە هاوبەشەکانەوە بۆ به‌زاندنی داعش تاده‌گاته‌ بەرەنگاربوونەوەی به‌دكاری و بەهێزکردنی سەقامگیریی هەرێمایەتی، پێشکەوتنی راستەقینەی بەدەست هێناوه‌ بەڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستە چاکسازیی بنه‌ڕه‌تی ئەنجام بدرێت.

نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە عێراق دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌، کۆمپانیا ئەمەریکییەکان، کە ملیاران دۆلاریان دابین کردووە بۆ کەرەستە و پاڵپشتیی، وەک هاوبەشی سەرەکی دەمێننەوە لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەروەریی ئه‌م وڵاته‌دا.













گەلەری