سەردێڕ:

کاندیدێکی دەرچووی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە

PM:03:42:25/11/2025

1260 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆن بڕیاریدا کاندیدێکی دەرچووی پەرلەمانی عێراق دووربخاتەوە و ئەو دەنگانەشی بەدەستیهێناوە رەتکرایەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە نوسراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاردراوە بە دوورخستنەوەی (موهەنەد خزرجی)کاندیدی براوەی رێکخراوی بەدر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوورخستنەوەکەی بەهۆی بەخشینی پلەی لیوا بووە بە شێوەی ساختە، واتە سیڤیییەکەی ساختەکردووە و کۆمسیۆن بڕیاریداوە ئەو دەنگانە رەتبکاتەوە کە موهەنەد خزرجی بەدەستیهێناوە.













گەلەری