سەردێڕ:

تەندروستی عێراق دەرفەتی دامەزراندن رادەگەیەنێت

PM:01:45:25/11/2025

832 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی عێراق دەرفەتی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی کۆلێژە تەکنیکییەکانی تەندروستی و پزیشکی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ - ٢٠٢٤ راگەیاند و دەرچووانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و کەرکوکیش دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، لە ئێستادا داواکارییەکان ئەم دەرچووانە دەگرێتەوە ( تەکنەلۆژیای تەندروستی، چارەسەری خۆراکی، چارەسەری سروشتی) و دەرچووان دەتوانن لەرێگەی بەستەری ئەلکترۆنی داواکری پێشکەش بکەن.

هاوکات سەبارەت بە دامەزراندنی بەشەکانی دیکە دەڵێت، بەپێی میکانیزمێکی رێکخراو دامەزراندن بۆ بەشەکانی دیکە یەک لە دوای یەک دەکرێنەوە بۆ دڵنیابوون لە پرۆسەی تۆمارکردن بە ئاسانی و وەرگرتنت زۆرترین ژمارەی دەرچووان.

وتیشی، دەرچووانی ئەو سێ بەشەی کە دیاریکراوە لە پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەتوانن سودمەند بن.













گەلەری