سەردێڕ:

نوێترین زانیاری سەبارەت بە دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان

PM:12:52:25/11/2025

1092 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى هاتوچۆى هه‌رێمه‌وه‌ بڕیار دراوە کە سزای ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەستپێبکاتەوە و دەستیان بەسەردا بگیرێت بەڵام بەهۆی هەندێک بارودۆخەوە رێکارەکانیان راگرتووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نه‌وشیروان حه‌مه‌ئه‌مین، ئه‌فسه‌ر له‌هاتوچۆى سلێمانى دەشڵێت، گلەییەکی زۆر لەو ئۆتۆمبێلانە هەیە و ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و خاوەنەکانیان سزای توند دەدرێن بەهۆی سەرپێچییەکانیان.

ئاماژەشی بەوەکرد، هاووڵاتییان گلەیی و رەخنەیەکی زۆریان لە ئۆتۆمبیلە بێسەرەتاکن هەیە بەهۆی سەرپێچی و گوێنەدانیان بە رێنماییەکان، کە بوونەتە هۆکاری بەشێک لە رووداوەکان بەهۆی ناپەبەندییان و لەپێشتردا بەهۆی هەندێک بارودۆخەوە سزا و لێپچینەوەیان لە خاوەن ئۆتۆمبێلەکان راگرتووە، بەڵام هاوڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە لێپێچینەوەی توندیان بەرامبەر دەکرێت .













گەلەری