سەردێڕ:

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن سەبارەت بە راگرتنی پەخشی بین سپۆرت روونکردنەوەی دا

AM:10:14:25/11/2025

1208 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی سەبارەت بە راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی بین سپۆرت بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بە مەبەستی راگرتنی پەخشی هەندێک کەناڵی بێ مۆڵەت بڕیارێک دەدات و بریار دەدات پەخشی کەناڵەکانی بین سپۆرت رابگیرێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، بە نوسراوێکی فەڕمی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت ئاگادار دەکاتەوە بە راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی بین سپۆرت کە لە رێگەی پەخشی ئۆنڵاین لە هەندێک کەناڵی ناوخۆییەکان بە نایاسایی بەشێوازی IPTV  پەخش دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەم رێگایە پارێزگاری دەکەن لە مافی پەخش و بڵاوکردنەوە و رێگری دەکەن لە سەرپێچیە نا یاساییەکان و پێویستە لە ماوەی یەک مانگدا، کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رایانبگرن .

هاوکات وتی، هەر کەناڵێک بیەوێت لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی کەناڵەکانی بین سپۆرت بکات پێویستە لەرێگای بریکاری فەرمی ئەو دەزگایە بێت لە بەر پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و یاسایی بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان.













گەلەری