سەردێڕ:

شەوی رابردوو سەرۆکی ئەمەریکا و چین پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

AM:09:52:25/11/2025

820 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو سەرۆکی ئەمەریکا و چین پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا، دوای پەیوەنییە تەلەفۆنییەکەش ترەمپ وتی، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ چین زۆر بەهێزە و بانگێشتی یەکتریشیان کردووە بۆ وڵاتەکانیان.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ترەمپ باسی لەوەشکرد، لەگەڵ شیی جین پینگ رێککەوتنێکی باش و زۆر گرنگیان بۆ جوتیارەکانیان کردووە وتیشی،دۆخەکە بەرەو باشتر دەچێت و گفتوگۆیان لەسەر زۆربابەت کردووە.

ترەمپ دەشڵێت، شیی جین پینگ بۆ بەهاری ساڵی داهاتوو بانگێشتی پەکیکینی کردووە و ئەویش قبوڵی کردووە، وتیشی منیش بۆ کۆتایی ئەمساڵ بانگێشتی سەرۆکی چینم کردووە بۆ کۆشکی سپی.

 













گەلەری