AM:12:11:24/11/2025
14304 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پێش ئێستا بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرۆمۆر و چاوگێک لە لەناو کێڵگەکە بە ئێن ئاڕ تی وت، درۆنێك دوو جار بەسەر کێڵگەکە سوڕاوەتەوە و لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە تەقەی لێکراوە.
چاوگێک لە کێڵگەی کۆرمۆر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای ئەوەی درەنگانی ئەمشەو دووجار درۆن هاتووەتە سەر ئاسمانی کێڵگەی کۆرمۆر و بەنزمی فڕیووە. بە تایبەت نزیک KM 250 بەشی نوێی کۆرمۆر و هەردووجارەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکراوە و دوور کەوتووەتەوە و سیستەمی رادار و ئاگادارکردنەوەی کێڵگەکە زەنگی لێداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا کارمەندان گوازراونەتەوە ناو پەناگە کۆنکرێتیەکان وەک خۆپارێزی، بەرهەمهێنانی غازیش نەوەستاوە و تا ئێستاش سیستەمی رادار و ئاگادارکردنەوە زەنگ لێدەدات و هێزە ئەمنیەکانی چواردەوری کۆرمۆر خراونەتە حاڵەتی ئامادە باشیەوە.
تا ئێستا
چەندین جار بە درۆن و موشەک هێرشکراوەتەوە سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر کە کۆتا جاریان
رۆژی دووی مانگی شوباتی ئەمساڵ بوو کە لهڕێگهی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی
نەناسراوەوە کرایە ئامانج بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
کێڵگەی کۆرمۆر
یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە گازییەکانی هەرێمی کوردستان و دەکەوێتە ناحیەی
قادرکەرەم لە چەمچەماڵ، لە ساڵی ٢٠٢٢ـدا یەدەگی کێڵگەکە بە نۆ تریلیۆن و ٢٠٠ ملیار
پێ سێجا غاز خەمڵێندراوە.