تەقینەوەیەکی بەهێز گەڕەکی خەریکی باشووری بەیرووتی پایتەختی لوبنانی هەژاند و سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، لەو هێرشەدا یەکێک لە دیارترین فەرماندە باڵاکانی بزووتنەوەی حزبوڵڵایان کردووەتە ئامانج.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی تشرینی دوووەمـی ٢٠٢٥، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، "سەرکردەیەکی دیاری حزبوڵای لوبنانیان کردە ئامانج لە هێرشێکی ئاسمانی ورد بۆ سەر باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنان.
هاوکات میدیای
لوبنان بڵاویکردەوە، هێرشەکە لەباشووری بەیروت بووە، بەڵام وردەکاری بڵاونەکردووەتەوە.
هەندێک
سەرچاوەی لوبنانی باس لەوەدەکەن ئیسرائیل کەسی دووهەمی حزبوڵای کردووەتە ئامانج،
بەڵام روون نییە کوژراوە یان نا.
ئەو سەرچاوانە
ئاماژە بەوەدەکەن هەیسەم تەبتەبائی فەرماندەی گشتی باڵی سەربازی حزبوڵا کراوەتە
ئامانج.
دەستەی پەخشی
ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئیسرائیل پێشتر ئەمریکای لەهێرشەکەی بەیروت
ئاگادارکردووەتەوە.