سەردێڕ:

لە کەرکوک بۆ یەکەمجار نەشتەرگەری جیاکردنەوەی دووانەیەک بەسەرکەوتووی ئەنجامدرا

PM:05:31:23/11/2025

3272 جار خوێندراوەتەوە

لە حاڵەتێکی دەگمەندا لە کەرکوک، بۆ یەکەمجار نەشتەرگەرییەکی جیاکردنەوەی دوو منداڵی دووانە کە بەیەکەوە لکابوون ئەنجامدرا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، نەخۆشخانەی ژنان و منداڵانی کەرکوک بڵاویکردەوە، دووانەیەکی تەمەن چوار رۆژەی بەیەکەوەلکاو گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەیان و پاشان پشکینین بۆیان دەرکەوتووە یەکێک لە دوانەکان مردووە و ئەوەی تریشیان ژیانی لە مەترسیدایە بۆیان بە خێرایی بڕیاری نەشتەرگەری و جیاکردنەوەی دووانەکەیان داوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گەیاندنی دوانەکە تیمێکی پزیشکی تایبەت دەستبەجێ دەستیان کردووە بە دابینکردنی فریاگوزاری سەرەتایی و ئامادەکردنی منداڵەکە بۆ نەشتەرگەری فریاگوزاری بۆ ئەوەی ژیانی رزگار بکەن، دوای دوو کاتژمێر لە نەشتەرگەری ورد و ئاڵۆز ژیانی یەکێک لە دوانەکەیان رزگار کردووە.

باسیان لەوەشکردووە، دووانەکە سکیان بەکەوە نوساوە و لە نەشەرگەرییەکەدا ئەندامە هاوبەشەکانی دوانەکە جیاکراونەتەوە و هەر یەک لە بڕبڕەی پشت و ماسولکە هاوبەشەکانیان بە سەرکەوتووی جیاکراوەتەوە.

دوای ئەوە کۆرپەکە براوەتە ژووری چاودێری چڕ و دواتریش بۆ بەشی نەشتەرگەری منداڵان و لە کۆتایشدا بە سەلامەتی رادەستی خێزانەکەی کراوەتەوە.













گەلەری