سەردێڕ:

دوایین زانیاری لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ

PM:04:40:23/11/2025

1460 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە ئێن ئاڕ تی وت، "پابەندییەکانی خۆیانیان جێبەجێکردووە و چاوەڕوانی حکومەتی عێراقین مووچەی مانگی نۆ بنێرێت". چاوگێکیش لە حکومەتی عێراق دەڵێت، بەزووترین کات پارەی مووچەی مانگی نۆی هەرێم دەنێرن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەپێی وتەی چاوگەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، ئەوان چاوەڕوانی ناردنی پارەی مووچەی مانگی ٩ـن لە عێراقەوە و هەرکات پارەکە بگات رۆژی دواتر دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و لەماوەی سێ رۆژدا دابەشدەکرێت.

چاوگەکەی حکومەتی عێراقیش دەڵێت، پابەندە داراییەکان جێبەجێکراون و هیچ کێشەیەک لە ناردنی پارەی مووچەی مانگی نۆدا نییە و تەنها چەند رێکارێکی ئیداری و کارگێڕی لە وەزارەتی دارایی عێراق ماوە کە تەواو بکرێت و بەزووترین کات پارەی مووچەی مانگی نۆ بخەنە سەر هەژماری بانکیی هەرێم.

پاش ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەى مانگی ١١ـی مووچەخۆرانی عێراق، چاوەڕوانیشدەکرێت ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبکرێت.













گەلەری