PM:03:58:23/11/2025
1240 جار خوێندراوەتەوە
بانکی رەشید دەڵێت، خزمەتگوزاری دانانی پارە و گواستنەوەی بۆ خانەنشینان راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بانکی رەشید لە راگەیەدراوێکدا دەڵێت، خزمەتگوزاری دانانی پارە و گواستنەوەی دارایی لە رێگەی کارتی (نەخیل)ی تایبەت بە خانەنشینانەوە خرایە کار، ئەمەش وەک هەنگاوێک بە ئامانجی ئاسانکاری لە بەکارهێنانی مووچە و مامەڵە داراییەکان بۆ خانەنشینان.
وتی، خزمەتگوزارییەکە
دەرفەت بە خانەنشینان دەدات بە ئاسانی و بە شێوەیەکی پارێزراو پڕۆسەکانی دانانی
پارە و گواستنەوەی دارایی ئەنجام بدەن، هەروەها کارئاسانییان بۆ بکات لە
دەستگەیشتن بە شایستە داراییەکانیان.
ئاماژەشی
بەوەکرد، ئەم دەستپێشخەرییە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بانکەکەیە بۆ بەهێزکردنی
دارایی گشتگیر.