پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لەسەر رێگای کەرکووک رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویداوە و بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیانلەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر رێگای گشتی کەرکوک – تکریت روودەدات و بەهۆیەوە دوو کەس گیانلەدەستدەدەن، کە خوێندکاری زانکۆ بوون.
بەپێی وتەی
کەسوکارەکەیان دواى ئەنجامدانى تاقیکردنەوە ویستویانە بگەڕێنەوە بۆ ناحیەى عەلەم،
بەڵام لە رێگا ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە و هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەیان
بەوەشکردووە، لە ئێستادا تەرمەکانیان رەوانەى نەخۆشخانەى ناحیەکەیان کراوە و
بڕیارە ئەم ئێوارەیە بە خاکیان بسپێرن.