وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، دەرگای دامەزراندنی بۆ دەرچووانی سێ بەش کردووەتەوە و دەتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، بەهۆی نوێکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە دەرچووانی کۆلێژە تەکنیکییە تەندروستی و پزیشکییەکان بۆ دەرچووانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤، ئاگادار دەکەنەوە دەتوانن داواکری پێشکەش بکەن و پاشان بەشەکانی تریش بەدوای یەکتردا دەکرێنەوە.