دەستەی دەستپاکیی عێراق دەڵێت، هەزاران دۆسیە بەر یاسای لێبووردنی گشتی دەکەون و بڕێکی زۆر پارەش گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەستەی دەستپاکی عێراق، راپۆرتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و لە راپۆرتەکەدا ژمارەی ئەو کەسانەی باسکردووە کە بەهۆی یاسای لێبوردنی گشتییەوە دۆسیەکانیان دادەخرێت و هەروەها پلانی نوێی خۆی بۆ پێنج ساڵی داهاتوو بە هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان خستەڕوو.
بەپێی ئامارەکان، نۆ هەزار و ٢٧٥ تۆمەتبار یاسایی لێبوردنی گذتی
دەیانگرێتەوە و کۆی گشتی دۆسیەی ئەو کەسانە زیاترە لە ٢٢ هەزار دۆسیە.
هاوکات، دوای
بەدواداچوون بۆ دەسیەکانی گەندەڵی، چاودێریی فەرمانبەران و پاراستنی سامانی گشتی، دەستەکە توانیویەتی بڕی یەک ملیار و ٥٩٧ ملیۆن دینار بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی
دەوڵەت.
دەستەی
دەستپاکی پلانی بۆ پێنج ساڵی داهاتوو هەیە و رەشنووسی یەکەمی ستراتیژیەتی نیشتمانی
بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ ساڵانی ٢٠٢٥ تا ٢٠٣٠ تەواو کردووە و پلانەکە بە هاوکاری چەند لایەنێکی نێودەوڵەتی داڕێژراوە، ئەوانیش نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ
ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکان، و بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد،
دەستەکە بەلایەوە گرنگە کار لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بکات بۆ گواستنەوەی
ئەزموونی وڵاتان لە چاودێریکردنی دامەزراوەکان و دۆزینەوەی رێگەی کاریگەر بۆ
گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی لە دەوڵەت دزراون.