PM:12:53:23/11/2025
944 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی کێشە لە مامەڵەکانیان مووچەی زیاتر لە هەزار کەس لە کەسوکاری ئەنفالکراوان و شەهیدان راگیراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، جەبار محەمەد، بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی وت، مووچەی مانگی نۆی بەشێک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان راگرتووە کە ژمارەیان زیاتر لە هەزار کەسە، بەهۆی بوونی کێشە لە مامەڵەکانیان.
هاوکات، لە چەمچەماڵیش
هەمان کێشە هەیە و مووچەی بەشێک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ مانگی نۆ رادەگیرێت، کە
ژمارەیان سەروو ٥٠٠ کەسە بەهۆی بوونی کێشە لە مامەڵەکانیان.