AM:11:52:23/11/2025
1036 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوبەری پسوڵەی خۆراکی هەولێر، بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، مانگی ١٢ قۆناغی دووەمی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلکترۆنی خۆراک دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سیامەند نانەکەڵی، بەڕێوبەری پسوڵەی خۆراکی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند ، لە مانگی ١٢ قۆناغی دووەمی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک دەستپێدەکات و سێ بەش لەم قۆناغەدا جێبەجێدەکرێت، ئەوانیش: تۆمارکردنی منداڵ لە تەمەنی یەک رۆژ تا ١٢ ساڵ و، گۆڕینی سەرۆک خێزان ئەگەر پێویست بوو و راستکردنەوەی ناوەکان.
هاوکات، سەبارەت بەو کەسانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە و ناویان تۆمار
نەکراوە یان ئەو کەسانەی دەیانەوێت گواستنەوە بکەن لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە، تۆمارکردنەکانیان دەکەوێتە ساڵی نوێوە.