سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی: لەگەڵ دیمەشق لەسەر بابەتە سەربازییەکان رێککەوتن کراوە

AM:11:36:23/11/2025

872 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) دەڵێت، لەگەڵ دیمەشق لەسەر بابەتە سەربازییەکان ڕێککەوتن کراوە و دەیانەوێت لەماوەکانی داهاتووشدا لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق و ئەمریکا کۆببنەوە، وتیشی پشتیوانی باشوری کوردستان بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پرسێکی گرنگە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مەزڵوم عەبدی له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی میزۆپۆتامیا دەڵێت، لەگەڵ دیمەشق لەسەر بابەتە سەربازییەکان ڕێککەوتن کراوە بەڵام ڕێککەوتنێکی گشتی ناکرێت تا کێشە بنەڕەتییەکان چارەسەر نەکرێن. باسی لەوەشکرد، بۆچوونەکانیان لەسەر بابەتە ئیداریەکان و لەسەر پرسەکانی نەوت و دەروازە سنورییەکان بە نوسراو پێشکەشی حکومەتی نوێی سوریا کردوە و چاوەڕێی وەڵامی دیمەشقن.

وتیشی، وردەکاری کۆبوونەوەکەی دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد و شەرعیان لەلایەن تۆماس باراکەوە پێگەشتووە و ئەو بابەتانەی باسکراون ئەرێنی بوون و پرسی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نێویاندا هه‌سه‌ده‌ لەگەڵ ترەمپ تاوتوێ کراوە. له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، مه‌زڵوم عەبدی دەڵێت، بڕیاربوو پێش سەردانەکەی بۆ کۆشکی سپی لەگەڵ شەرع کۆببنەوە بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا، باسی لەوەشکرد، دەیانەوێت کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی دیکە لەنێوان ئەوان و دیمەشق و بەرپرسانی ئەمریکا ئەنجام بدەن.

سەبارەت بە پرسی ئاشتیش وتی، جێگای دڵخۆشییە هەموو کورد و ڕێکخراوە سیاسییە کوردییەکان پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی دەکەن کە عەبدوڵا ئۆجەلان پێشی خستوە.













گەلەری