AM:08:57:23/11/2025
1192 جار خوێندراوەتەوە
شارەزایەکی بواری خۆراک باس لەوە دەکات خواردنەوەی چا راستەوخۆ دوای نان خواردن بەهای خۆراکی خواردنەکە لەدەست دەدات.
دکتۆر مارگاریتا لڤۆڤا پسپۆڕی خۆراکی رووسی دەڵێت، خواردنەوەی چا راستەوخۆ دوای نان خواردن رێگر دەبێت لە هەڵمژینی ئاسن لە خۆراکدا، ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەش دەکات، چا مادەی تانینی تێدایە، ئەمەش رێگری لە پرۆسەی هەڵمژینی ئاسن لە خۆراک دەکات، بەڵام ئاستی کاریگەری نەرێنی خواردنەوەکە بەندە بە تەندروستی کەسەکە و کوالیتی و بڕی چایەکە و کاتی خواردنەوەکەی.
باسیشی لەوە
کرد، ئەو کافاینەی لە چادا هەیە رێگری دەکات لە هەڵمژینی ئاسن و مەگنیسیۆم لە
خۆراکەکەدا، هەروەها ئەگەر کەسێک دوای نانخواردن ویستی چا بخواتەوە، باشترە
لانیکەم دوای ٤٠ خولەک بیخواتەوە.
سەڕەرای ئەوەی
چا چەندین سوودی تەندروستی هەیە وەک بەرزکردنەوەی سیستەمی بەرگری جەستە و
بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێت راستەخۆ دوایی نان بخورێت.