AM:08:10:23/11/2025
644 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٢ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک دابەزی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک دابەزی و بە ٥٨ دۆلار و ٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، دابەزینی
نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە واشنتن گوشارەکانی لەسەر ئۆکراینا و رووسیا زیادکردووە
بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخەکانی نەوت بە رێژەی ٪٣ دابەزیون، کە کەمترین ئاستی یەک
مانگی رابردووە.
ئەگەری
بەدیهاتنی ئاگربەست دەتوانێت رێگەخۆشکەر بێت بۆ گەڕانەوەی نەوتی رووسیا و هەڵگرتنی
سزاکان لەسەر ئەو وڵاتە.