سەردێڕ:

حەج و عومرەی هەرێم: نزیکەی هەزار کەس لە تیروپشکی حەج دوورخراونەتەوە

PM:03:56:03/11/2025

1416 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، نزیکەی هەزار کەس لە تیروپشکی حەج دوورخراونەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، نزیکەی هەزار کەس لە ناونووسین بۆ تیروپشکی حەج رەتکراونەتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لەلایەن ئەو کەسانەوە لە ساڵانی رابردوودا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سیستمی ئەلیکترۆنیی ناونووسین بۆ حەج، سیستمێکی زیرەکە و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کاردەکات بە جۆرێک تەنها یەک جار رێگە بە تۆمارکردنی ناو دەدات و دەرفەت تەنها بۆ ئەو کەسانە مسۆگەر دەکات کە تا ئێستا حەجیان نەکردووە.

وتیشی، تەنانەت ئەو مامۆستا ئاینییانەشی کە وەک رێنیشاندەری حاجیان گەشت دەکەن، ئەگەر پێشتر حەجیان کردبێت (تەنانەت لەسەر خەرجیی تایبەتیی خۆشیان)، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و زیاترکردنی دەرفەتەکان، جارێکی تر رێگەیان پێنادرێتەوە.













گەلەری