PM:05:59:30/10/2025
1576 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، کۆمپانیاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرینێتی ئاگادار کردووهتهوه، تا یاری (رۆبلۆکس)، سانسۆر بکەن و لەناو پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی قەدەغەی بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، بڕیاری دا بە زیادکردنی یاری رۆبلۆکس بۆ لیستی ئەو بەرنامە، ماڵپەڕ و ئەپلیکەیشنانەی کە پێشتر سانسۆر کراون.
هاوکات
وەزارەتەکە لە نووسراوەکە، سەرجەم کۆمپانیاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی
ئینتەرنێتی لە هەرێمی کوردستان ئاگادار کردەوە کە پێویستە پابەندبن بە قەدەغەکردنی
یاری رۆبلۆکس لەناو پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی.