AM:10:38:13/10/2025
740 جار خوێندراوەتەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە کارگەکانی سووتەمەنی لە کۆمەڵگەی کواشێی سەر بە سێمێل، تانکیەکى سووتەمەنی تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو گەنج گیانیان لەدەستدا و دوو برینداریش هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی سووتەمەنی لە کواشێ، کە لە کاتى بەتاڵکردنەوەی سووتەمەنی لە تانکەرێک بۆ ناو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، تەقینەوە روویداوە".
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە ئەنجامی رووداوەکەدا دوو کەس بە ناوەکانی ‘مەسعود حسێن’ تەمەن ٢٣ ساڵ
و ‘قەیدار دیندار’ تەمەن ١٩ ساڵ، گیانیان لەدەستداوە، هەروەها دوو کەسی دیکەش بەهۆی
تەقینەوەکە برینداربوون کە رێژەى سووتانى یەکێکیان ٨٥٪ـە و ئەوەى تر ١٥٪ـە