AM:10:28:13/10/2025
536 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، هەندێک رێوشوێنیان گرتووەتەبەر بە ئامانجی باشترکردنی پێکهاتەکانی سەبەتەی خۆراک و بۆ ئەو مەبەسەتەش لە بودجەی سێ ساڵەدا سێ بۆ پێنج ترلیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق وتی، بەرەوپێشبردنی بەشەخۆراک یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانی وەزارەت و ئامانج لێی زیادکردنی ئامڕازەکانی سەبەتەی خۆراکە بۆ هاوڵاتیان.
دەشڵێت،
وەزارەت هەوڵدەدات، لەڕێگەی پلانەکەیەوە، پاڵپشتی پێکهاتەکانی باشترکردنی کوالێتی
بەرهەمە خۆراکییەکان بکات بۆ ئەوەی بارگرانی لەسەر بودجەی گشتی پێکنەهێنن لەگەڵ
گرنگیدان بە گەیشتن بە خۆبژێوی لەڕێگەی بەهێزکردنی توانای بەرهەمهێنان و
دەستەبەرکردنی بەرهەمەکان لە ناوخۆدا.