سەردێڕ:

لە سنووری شارباژێڕ ٢٠ دۆنم پوش و پاوان و رەزوباخ سووتا

PM:03:03:07/10/2025

776 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆکارێکی نادیار ئاگرێکی گەورە لەسنووری گوندی باراو لە شارباژێڕ کەوتەوە و بەهۆیەوە ٢٠ دۆنم دارستان و پوش و پاوان سووتا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی تشرینی ٢٠٢٥، پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە، هەر لەسەرەتاوە مەفرەزە و کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک و بەرزنجە هەروەها تیمی بەرگری شارستانی سیتەک گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بە هەموولایەک و بە بەشدارى خەڵکى دڵسۆز و ژینگەدۆست، توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییەکان نزیکەی ٢٠ بیست دۆنم لە پوش و دارستانی سروشتی و بەشێک لە رەز و باخی هاوڵاتیان سوتاون و زیانیان پێگەیشتووە .

پۆلیسى دارستان ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکە.

 













گەلەری