سەردێڕ:

عێراق داوایکردووە ئێران بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی نەکاتە ئامانج

PM:08:48:14/06/2025

1400 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی باڵای عێراق دەڵێت، عێراق داوای لە ئێران كردووە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە خاكی عێراقدا نەكاتە ئامانج، دەشڵێت، ئێران تێگەیشتنی بۆ ئەم داواكارییەی عێراق هەبووە.


ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری بەرپرسێكی باڵای عێراقەوە باسی لەوەکردووە، بە فەرمی داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە لەسەر خاکی عێراق بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا نەكاتە ئامانج.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران تێگەیشتنی بۆ ئەم داواكارییەی عێراق هەبووە و هەمووان بە گروپە چەكدارەكانیشەوە هاوكارن لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی دوێنێ هەینی، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و بنکە ئەتۆمییەکانی کردە ئامانج، ئێرانیش هێرشەکانی شەوی رابردوو دەستپێکرد و تا ئێستا هەردوولا بەردەوامن.



 













گەلەری