بەهۆی بایکۆتی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە رۆژانی جەژندا، تەندروستی هەولێر بڕیاریدا سزای پزیشکانی ئامادەنەبوو لە چەند نەخۆشخانەیەک بدات و دەڵێت، هەر پزیشکێک لە کەرتی گشتی دەوام نەکات، ئەوا ناتوانێت لە کەرتی تایبەتیش دەوامبکات.
دوای راگەیاندنی بایکۆتی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پزیشکانی تازەدەرچوو لە رۆژانی جەژندا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر نووسراوێکی بڵاوکردەوە كه واژۆی د. دلۆڤان محه‌مه‌د فاتیح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌سه‌ره، تیایدا چەند پزیشکێک لەسەر پابەندنەبوون بە کاتی دەوامەوە سزادران.
لە نووسراوەدا باس
لەوە کراوە، دوای ئه‌نجامدانی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری
فێركاری له رۆژی دووه‌می جه‌ژنی قوربان، بۆ به‌دواداچوون و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی
كاره‌كان، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رده‌وامی كار، بڕیاردرا به سزادانی
ئه‌و پزیشكانه‌ی كه له شوێنی خۆیان ئاماده نه‌بوون، به بڕینی یه‌ك رۆژ مووچه
و به‌نه‌هاتوو هه‌ژماركردنیان كه ژماره‌یان ١٣ پزیشكی نیشته‌جێی خولاوه.
هاوكات، له
نوسراوێكی هاوشێوه‌دا، پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی راپه‌ڕینی فێركاری كه ئاماده نه‌بوون،
ژماره‌یان حه‌وت پزیشكی نیشته‌جێی خولاوه و سه‌رجه‌میان به‌بڕینی یه‌ك رۆژ مووچه
سزادران.
سەبارەت بە دەوامکردنی
پزیشکانی خولاو لە کەرتی تایبەتیش، دلۆڤان محمد، بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی هەولێر،
نووسراوێکی دیکەی بڵاوکردەوە و وتی، هه‌ر پزیشكێكی نیشته‌جێی خولاو پابه‌ندی ده‌وام
نه‌بووه له كه‌رتی گشتی، نابێت له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانیش ده‌وام بكات به‌پێچه‌وانه‌وه
نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان به‌رپرسیار ده‌بن.
ئەمەش لە
کاتێکدایە، چەند رۆژی رابردوو، پزیشكانی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەكانی هەولێر،
سلێمانی، كۆیە، راپەڕین، گەرمیان و سۆران لەپێناو دامەزرانی دەرچووانی ساڵی
رابردووی كۆلێژی پزیشكی و دووبارە رێككردنەوەی سیستمی پلەبەندی پزیشكی لە سەرجەم
نەخۆشخانە حكومییەكان و فریاكەوتنەكان، بایكۆتیان راگەیاند.