سەردێڕ:

لیژنەی دارایی عێراق: مووچەی مووچەخۆران تا کۆتایی ئەمساڵ مسۆگەرە

PM:03:26:20/05/2025

2064 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە بارەی مووچەوە دڵنیایی دەدات و دەڵێت، هیچ مەترسیەک لەسەر مووچە نییە و دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە، لەبارەی دابەزینی نرخی نەوت و کاریگەری لەسەر مووچەش دەڵێت، دەبێت بە پشبەستن بە پسپۆڕان دەستکاری نرخی نەوت بکرێت لە بودجەدا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٥، حسێن موئەنەس، ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، باسی لەوەشکردووە، حکومەتی عێراق چەند بژاردەیەکی لە بەردەمدایە و توانای تێپەڕاندنی هەر قەیرانێکی ئێستای هەیە.

وتیشی، دۆخەکە جێگەی نیگەرانی نییە و پرسی موچەش هیچ كێشەیەك بەخۆوە نابینێت.

لەبارەی دابەزینی نرخی نەوت باسی لەوەشکرد، هێشتنەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٧٠  دۆلار لە بودجەدا کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر بودجەی عێراق دەبێت و پێویستە بە پشبەستن بە پشپۆڕان دەستکاری نرخی نەوت بکرێت لە بودجەدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر چەند دەنگۆیەک بڵاوبوونەوە کە دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران لە عێراق دەکات.




ڤـ.ر












گەلەری