سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئێران: گەڕی چوارەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا لە رۆما بەرێوەدەچێت

PM:12:50:30/04/2025

564 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، شەممەی داهاتوو لە رۆما لەگەڵ شاندی ئەمەریکا کۆدەبنەوە و رۆژی هەینیش لەگەڵ بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا کۆدەبنەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند، گەڕی چوارەمی وتوێژی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا بە نێوەندگیری عوممان، رۆژی شەممە لە رۆما بەڕێوە دەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی هەینی لە سەروبەندی دانوستانەکان، لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپیش چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەردوو وڵات کە چوار دەیەیە ناکۆکییەکانیان بەردەوامە، لە ١٢ نیسانەوە بە نێوەندگیری سوڵتانییەتی عومان دەستیان بە دانوستانەکان کردووە و لە رۆژانی ١٩ و ٢٦ـی نیسانیش دوو کۆبوونەوەی دیکەیان ئەنجامدا.













گەلەری