PM:05:16:30/04/2025
24256 جار خوێندراوەتەوە
فریاکەوتنی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پاسێکی خوێندکاران لە کونەماسی وەرگەڕاوە و بەهۆی رووداوەکەوە نزیکەی ١٦ خوێندکار گەیەندرانە نەخۆشخانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، سامان نادر، بەرپرسی فریاکەوتنی تەندروستی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پاسێکی خوێندکاران لە کاتی گەڕانەوەیی لە کونەماسی وەرگەڕا و بەهۆیەوە نزیکەی ١٦ خوێندکار برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، خوێندکارەکان خوێندکاری سەرەتایی بوون و ژمارەی بریندارەکان ١٦ خوێندکارە، بەمەبەستی سەفرە رۆشتوون بۆ کونەماسی و پاسەکەیان وەرگەڕاوە، مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.
هەروەها، پاسی قوتابخانەی خەدەم خێر بووە لە ئاشتی و نزیکەی ٢٠ خوێندکاری تێدابووە.