سەردێڕ:

نرخی زێڕ گۆڕانکاری بەسەرداهات؛ بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:08:22:30/04/2025

23636 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، لە بەخشینی بەشێک لە باجی گومرکی سەر پارچەی ئۆتۆمبێل، نرخی زێڕ دابەزی و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٣١١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ ١٥ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، هاوکات نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە جێگیری ماوەتەوە و بە ٦٨٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەگوێرەی بازاڕە جیهانییەکان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و ٣١١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١٥ دۆلار نزمبووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە وەبەرهێنان لە سایەی دۆخی جینۆسیاسی و جەنگی بازرگانیدا وەک پەناگەیەکی ئارام بە چڕی روویان لە کڕینی کردووە و بەهای زێڕ لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەڕێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە و جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی نرخی سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٨٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٨٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧١٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٨٢ هەزار دینارە













گەلەری