سەرەڕای هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، بەڵام ترەمپ دووپاتی دەکاتەوە، کە پوتن ئاشتی دەوێت.
ئەمرۆ چوار شەممە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند،" پوتن دەیەوێت بە کۆنترۆڵکردنی هەموو خاکی ئۆکرانیا، کۆتایی بە جەنگ بهێنێت، بەڵام ڕێگریم لەو کارەی کرد"
باسی لەوەش کرد، خەونی ڕاستەقینەی پوتن کۆنترۆڵکردنی هەموو ئۆکرانیا
بوو، بەڵام بەهۆی ترەمپەوە ئەو کارەی نەکرد.
ئەمەش لە کاتێکدا، دوێنێ سێشەممە، گوتەبێژی وەزارەتەکەی ترەمپ، مارکۆ
ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، باسی لەوەکرد، کە ئەمریکا کۆتایی بە نێوەندگیری دەهێنێت،
ئەگەر ڕووسیا و ئۆکرانیا پێشنیاری کۆنکرێتی بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکان نەخەنەڕوو.
باس لەوەشکرا، کە لە کۆتاییدا ئەوە کاری سەرۆک دۆناڵد ترەمپە کە بڕیار
بدات ئایا بەردەوام بێت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان یاخود نا.