AM:10:08:27/04/2025
1696 جار خوێندراوەتەوە
لە شاری ڤانکۆڤەری کەنەدا، ئۆتۆمبێلێک خۆی کردووە بەناو کردەوە خەڵکدا و بەوهۆیەوە چەندین هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، پۆلیسی ڤانکۆڤەر دەڵێت، ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە بە ئۆتۆمبیلەكەیەوە لەکاتی فێستیڤاڵێکدا خۆی كردووە بە ناو هاوڵاتیاندا.
هاوکات بەپێی ئەوەی بڵاوکراوەتەوە، فێستیڤاڵەکە تایبەت بووە بە کۆمەڵگەی
فلیپینی لە کەنەدا، كە بە رۆژی "لاپو لاپو" ناسراوە و بە نمایشی سەر شەقامەکان
ئاهەنگ دەگێڕن.
تا ئێستا بەرپرسانی كەندا ناسنامەی شۆفێرەکە و هۆکاری پشت رووداوەکەیان
بڵاونەكردووەتەوە.