PM:02:55:24/04/2025
1204 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، تا رۆژی ٢٩ ی ئەم مانگە دەبێت گەشتیارانی سعودیە بگەڕێنەوە، بە پێچەوانەوە بڕی ٣٥ ملیۆن دینار غەرامە دەكرێن.
ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣ ،كاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج عومرەی هەرێم، باسی لەوەشکرد، سعودیە ئەو بڕیارەی دەرکردووە و تاوەكو سێشەممە، ٢٩ی نیسان هەركەسێك لەو وڵاتە نەگەڕێتەوە بە نزیكەی ٣٥ ملیۆن دیناری عێراقی سزا دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پارەیەی کە وەك پێبژاردن لە هەر كەسێك وەردەگیرێت، بۆ سعودیەیە و هیچ پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانەوە نییە.
هاوکات،
ئەم بڕیارەی سعودیە هەموو تاکەکان و كۆمپانیاكانی حەج و عومرە ناچار دەكات کە
زووتر بگەڕێنەوە وڵاتەكانیان.