سەردێڕ:

هاوپیشە و هاوڕێیانی (وریا حەمەکەریم) لە ئێن ئاڕ تی سەردانی گۆڕەکەیان کرد

PM:04:00:14/02/2025

2328 جار خوێندراوەتەوە

هاوپیشە و هاوڕێیانی وریا حەمەکەریم لە ئێن ئاڕ تی سەردانی گۆڕەکەیان کرد لە هەڵەبجە و تاجەگوڵینەیان لەسەر گۆڕەکەی دانا. باسیان لەوەکرد، بەڵێنیان داوە وەفاداربن بۆ وریا حەمەکەریم و دایکی و منداڵەکانی و ئەو پەیامانەی وریا حەمەکەریم تەواوینەکردن، ئەوان بۆی تەواو دەکەن.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، دوای ٨ رۆژ لە گیانلەدەستدانی هاوپیشە و هاوڕێمان وریا حەمەکەریم، بەشێک لە هاوڕێیان و هاوکارانی 'وریا حەمەکەریم' لە ئێن ئاڕ تی، سەردانی گۆڕەکەیان کرد لە هەڵەبجە و تاجەگوڵینەیان لەسەر گۆڕەکەی دانا.

چیا حسێن، بەرێوەبەری کەناڵی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پێویستە ئەو پەیامانەی وریا حەمەکەریم تەواوینەکردن ئێمە بۆی تەواوبکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵێنمان داوە وەفاداربین بۆ وریا حەمەکەریم و دایکی و منداڵەکانی.

خوێندکارێکی وریا حەمەکەریمیش وتی، "هەمیشە پێیدەوتین کارەکەمان خۆشبوێت و ئامانجمان خزمەتی خەڵک بێت".

پێشەکەشکاری ئێن ئاڕ تیش باسی لەوەکرد، هاوسۆزیی خەڵک و رازیبوونی خەڵکی لەکارەکانی وریا سەبووریدەری خەمی ئێمەیە.


 

 

 

 













گەلەری