سەردێڕ:

بەهۆی هێرشی هێزەکەی پارتییەوە چەند مامۆستایەک لە بازگەی دێگەڵە بریندار بوون

PM:03:39:09/02/2025

2748 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەنجامدانی خۆپیشداندان مامۆستایان لە سلێمانییەوە بەرەو هەولێر بەڕێکەوتن بەڵام لە بازگەی دێگەڵە لەلایەن هێزێکی پارتییەوە رێگرییان لێکرا و هێرش کرایە سەریان.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بۆ ئەنجامدانی خۆپیشداندان مامۆستایان لە سلێمانییەوە بەرەو هەولێر بەڕێکەوتن بەڵام لە بازگەی دێگەڵە هێزەکەی پارتی بە چەک و گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر مامۆستایان و بەهۆیەوە چەند مامۆستایەکە بریندار بوون.

هاوکات، هێزەکەی پارتی هێرشی کردە سەر تیمی رۆژنامەوانیی ئێن ئاڕ تی و دەستیان گرت بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانی تیمەکەی ئێن ئاڕ تیدا.













گەلەری