سەردێڕ:

حکومەتی عێراق قەرەبووی زەرەرمەندانی لافاوەکەی ساڵی ٢٠١٩ دەکاتەوە

PM:10:24:02/06/2024

2020 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی کشتوکاڵ زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دیناری تەرخان کردووە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو جوتیار و بەخێوکەری ماسییانەی لە ساڵی ٢٠١٩ بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد خەزعەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق هەوڵەکانی بۆ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ جوتیاراندا و ئەوەش بووە هۆی بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ.

ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتی کشتوکاڵ زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دیناری خەرج کردووە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو جوتیار و بەخێوکەری ماسییانەی لە ساڵی ٢٠١٩ بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوت.

ئەوەشی خستە روو، دوای سەرژمێریکردنی ئەو تەواوی ئەو جوتیار و زەوییانەی زیانیان بەرکەوت سەرجەمیان قەرەبوو دەکرێنەوە.

لە ساڵی ٢٠١٩ بەهۆی شەپۆلێکی بارانبارین کە رووی لە عێراق کردبوو لافاو دروست بوو و بەهۆیەوە، زیان بەر چەندان ماڵ و بازاڕ کەوت.













گەلەری