پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم روو لە بەرزبوونەوە بوو، لە ئێستادا نرخی ئەو کانزا زەردە کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و نرخی هەر مسقاڵێک دوو بۆ سێ هەزار دینار نزم بووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیی زێڕ، نرخی ئۆنسەیەک لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و ٣٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە، کەمێک نرخەکەی دابەزیوە.
هاوکات، گرامێک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٦ دۆلار و ٧٠
سەنت و کیلۆگرامێکیش بە ٧٦ هەزار و ٦٩٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە بازاڕەکانی هەرێمدا، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ روو لە
بەرزبوونەوە بوو، لە ئێستادا هەر مسقاڵێک زێڕ دوو بۆ سێ هەزار دینار دابەزیوە.
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:
زێڕی عەیار ۱۸به ٤٢٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیار۲١ به ٤٩١ هەزار دینارە
زێڕی عەیار ۲۲ به ٥١٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیار ۲٤ به ٥٦٣ هەزار دینارە