سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا چەندە؟

PM:12:22:07/05/2024

7844 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو، بەڵام لە ئێستادا نرخەکەی تاڕادەیەک بەرزبووەتەوە و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار و ٥٥٠ دینارە.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بانکی ناوەندی راسپێردراوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلار و راگرتنی قاچاخچێتی بە دراوە بیانییەکانەوە، بۆ ئەو مەبەستەش عێراق هەوڵدەدات سەرجەم مامەڵەکانی وڵاتەکەی بکات بە ئەلکترۆنی. دەشڵێن، "تیمێکی کاری هاوبەش لەنێوان دەسەڵاتی گشتی باج و ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتی ناوخۆ پێکدەهێنێت بۆ رووبەڕوبوونەوەی تاوانی رێکخراو لەژێر سەرپەرشتی بانکی ناوەندیدا".

لای خۆشیەوە، وتەبێژی بازاڕی دراوەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئەگەر فرۆشی دۆلاری کاش و حەواڵە بەو جۆرەی ئێستای بمێنێتەوە ئەوا پێشبینی دەکرێت نرخی دۆلار لە ١٤٥ هەزار دیناردا بمێنێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق، لە ماوەی دوو هەفتەدا بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە نزیکی سێ ملیار دۆلار فرۆشتووە و لەو رێژەیەش ٩٦٪ بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە. ئەوەش یەکەم جارە بانکی ناوەندی لە دوو هەفتەدا نزیکی سێ ملیار دۆلار بفرۆشێت.













گەلەری