سەردێڕ:

کشتوکاڵی هەرێم: دوو تراکتۆرمان بە قیستی درێژخایەن بۆ دوو جوتیار دابینکرد

AM:11:53:12/10/2023

5964 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند،" توانیمان لە پرۆژەیەکدا دوو تراکتۆر بە قیستی درێژخایەن بۆ دوو جوتیار دابین بکەین".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران دوو تراکتۆریان بە قیستی دریژخایەن بۆ دوو جوتیار دابین کردووە و بریاری لێخۆشبوونی گومرگییان بۆ پێداوستیە کشتوکاڵییەکانیان دەرکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەیان بڕیارێکی دیکەی دەرکردووە بەمەبەستی دابینکردنی سەرجەم ئامێر و پێداویستییە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵ بۆ جوتیاران.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بڕیارانە لە ئەنجامی لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و وەزارەتی دارایی و وەزارەتی ناوخۆ هاتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.













گەلەری