PM:08:40:02/08/2023
115392 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە لیستی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم بڵاودەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.
هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەی پێنجشەممە لیستی موچەی موچەخۆران بڵاودەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و هەوڵدەدەن بە شێوەیەکی خێرا موچەی وەزارەت و فەرمانگەکان دابەش بکەن.
چەند چاوگێک لە بانکە حکومییەکانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، سبەی دەست بە دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و تەندوروستی دەکرێت.
ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕی ٥٩٨ ملیار دیناری تایبەت بە
موچەی فەرمانبەران نارد سەر هەژماری بانکی هەرێم و دواتر پێشەوا هەورامانی وتەبێژی
حکومەتی کاربەرێكەری هەرێم رایگەیاند، مەرسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەری
هەرێم وەزارەتی دارایی راسپادووە تاوەکو بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی مووچە
بکەن و کورتهێنانیش پڕبکەنەوە.
هاوکات، فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم مووچەی هەریەکە
لە مانگی حوزەیران و مانگی ئابیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا لە ناوەڕاستی مانگی
تەمموزەوە دەست بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق کراوە.
هێرش قادر، هەولێر
چۆمان مەحمود، هەولێر