سەردێڕ:

لەبارەی شەڕەکەی کەلارەوە پۆلیس وردەکاری ئاشکرا کرد

PM:02:39:08/09/2021

19556 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی گەنجەکە لە عەلوەی کەلار بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی ٤٠٥ دەستگیرکراوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی کەلار لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی ئەو شەڕەی لە عەلوەکەی کەلار روویدا ئاشکرای کرد، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە دوو کاسبکار لەنێو عەلوەی کەلار دەبێت بەشەڕیان و یەکێکیان بەچەقۆ لەبەرامبەرەکەی دەدات و بەسەختی برینداری دەکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای گەیاندنی بریندارەکە بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

وتەبێژی پۆلیسی کەلار ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی (هاوکار محمد امین )ەو لەدایکبووی ساڵی١٩٩٦ەو دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارە.

دەشڵێت، تۆمەتباریش بەناوی( ع - ص - ن ) لەدایکبووی ٢٠٠٣ ەو دانشتووی گەڕەکی سەرکەوتنە لە کەلار، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٤٠٥ بەندکراوە.

ئەمە لەکاتیکدایە، چاوگێک لە پۆلیسی کەلار بە ئێن ئار تی راگەیاند، دوانیوەرۆی ئەمڕۆ بەھۆی شەڕی نێوان چەند کەسێکەوە، کەسێک کوژراوە و کەسیکی دیکەش برینداربووە.

ئەوەشی خستەڕوو، کەسە کوژراوەکە ناوی "ھـ ، م" ە و لە دایک بووی ساڵی ١٩٩٧ە و تەرمەکەشی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری.


كـ ، ئـ













گەلەری