سەردێڕ:

بەغدا دەرفەتی وەرگرتنی لە کۆلێژی سەربازی رۆستەمیە راگەیاند

PM:12:08:15/10/2022

39088 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، دەروازەی وەرگرتنی خولی ئەفسەری ژمارە ١١٣ی کۆلێژی سەربازی رۆستەمیەی بە رووی دەرچووانی ئامادەیی بەشەکانی زانستی و ئەدەبی و بازرگانی و پیشەسازی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ و ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ کردەوە.


بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتی بەرگری، دەرچووانی ئەو بەشانە دەتوانن لە ئەمڕۆ شەممەوە هەتاوەکو رۆژی سێشەممە داواکاری وەرگرتن پێشکەش بکەن.

لینکی پڕکردنەوەی فۆڕم:
https://eformsmod.ur.gov.iq


بەپێی راگەیندراوەکە مەرجەکانی وەرگرتن بۆ خولی ئەفسەری بەم شێوەیە دەبێت
:

١.داواکار پێویستە بە رەگەز عێراقی بێت و بەهەمان شێوە دایک و باوکیشی عێراقی بن.

٢.ئەو هاوڵاتیانەی داواکاری وەرگرتن پێشکەش دەکەن نابێت تەمەنیان لە ١٨ ساڵ کەمتر و لە ٢٢ ساڵ زیاتر بێت، هاوکات ئەو کەسانەی ماوەی سێ ساڵ خزمەتی سەربازییان هەیە و داواکاری وەرگرتن لە خولی ئەفسەری پێشکەش دەکەن نابێت تەمەنیان لە ٢٤ ساڵ زیاتر بێت.

٣. رەوشت و کەسایەتی باش بێت.

٤. خاوەنی بڕوانامەی ئامادەیی یەکێک لە بەشەکانی زانستی و ئەدەبی ساڵی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ یان ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ بێت بە مەرجێک کۆنمرەی لە ٧٠ کەمتر نەبێت.

٥. دەرچووی ئامادەیی لە کۆلێژەکانی پیشەسازی و بازرگانی لە بەشەکانی (ئۆتۆمبێل، ئەلکترۆنی، کارەبا)، دەبێت یان ساڵی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ یان ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ بێت و کۆنمرەی لە ٨٠ نمرە کەمتر نەبێت.

٦. بنەماڵەی شەهید بەشێوەیەکی جیاواز هەژمار دەکرێت.

٧. لە چاوپێکەوتنی لیژنەی کێشەی وەزارەتی بەرگری دەرچووبێت.

٨. سەر بە هیچ حزب و جووڵانەوەی سیاسی و رەوتێک نەبێت.

٩. هیچ تۆمارێکی پێشووی تاوانی دادگای سەربازی و تاوانی نا سیاسی و تاوانی ناموسی نەبێت.

١٠. لە هیچ خولیکی کراوەی کۆلێژە سەربازییەکان دەرنەکرابێت و دەرنەچووی خوێندنی سەربازی نەبێت و تۆماری هەڵهاتوو لە سوپای نەبێت.

١١. خاوەن مەرجەکانی جەستەیی و تەندروستی و دەروونی بێت لەلایەن لیژنەی تەندروستی پسپۆڕەوە.

١٢. درێژی باڵای لە ١٦٥ سانتیمەتر کەمترنەبێت.
١٣.چانسی وەرگرتن بەپێی بەرزی نمرەیە.
١٤.فۆڕمەکان لە ١٥ بۆ ٢٥ی ١٠ی ٢٠٢٢ چالاک دەبن.













گەلەری