فيلمى هیوا و ژیانەوە پەخشدەکرێت

PM:10:08:25/06/2024

1208 جار خوێندراوەتەوە

فیلمی هیوا و ژیانەوە کە ٢٢هەمین بەرهەمی گروپی هونەری خێزانە، لە سیناریۆ و دەرهێنانی ڕێبوار محەمەدە و سبەی چوارشەممە لە هۆڵی سینەما سالم نمایش دەکرێت.

لەلێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕتی دوو، دەر‌هێنەری فیلمەکە رێبوار محەمەد رایگەیاند، "ماوەی فیلمەکە ٦٠ خولەکە و لەناو شاری سلێمانی کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە، نزیکەی ٣٠ ئەکتەر بەشداری تێدا کردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ناوەڕۆکی ئەم فیلمە باس لە چەند چیرۆک و بەسەرهاتێکی تووشبووان بە نەخۆشی شێرپەنجە دەکات کە هەزاران چیرۆک لە پشت ئەو نەخۆشییەوە هەیە، کە بەداخە وە نەخۆشی شێرپەنجە بووە بە دیاردە لە ناو کۆمەڵگەکەمان".

وتیشی، "ئامانجمان گەیاندنی هۆشیاری خەڵکی و گەیاندنی پەیامی جوانە لەڕێگای فیلمەکەوە".

باسی لەوەشکرد، فیلمی هیوا و ژیانەوە لەڕۆژی ٢٠٢٤/٦/٢٦ ڕۆژی چوارشەممە لە هۆڵی سینەما سالم کاتژمێر پێنجی ئێوارە نمایش دەکرێت، ئاماژە بەوەشکرد نمایشی فیلمەکە بێبەرامبەرە.