ئەو جۆری چەرەسانەی زیاتر لە دەرمان سوود بە پیاوان دەگەیەنن

PM:07:30:15/07/2021

8452 جار خوێندراوەتەوە

ئالینا بۆدکۆفسکیا پسپۆری کۆئەندامی هەرس و خۆراک ئاماژەی بە هەندێک جۆری چەرەس "تۆی ڕووەکی" کردووە، کە کاریگەریی باش لەسەر تەندروستیی سێکسی پیاوان و پێست و قژ و نینۆکەکان دروست دەکات، بەتایبەت لەکاتی چوونە تەمەندا.

ئەو پسپۆرە بە ماڵپەڕی نوفوستی ڕوسی راگەیاندووە، ناوکی کولەکە بڕێکی زۆر زینکی تێدایە کە بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی تیستۆستیرۆن لە پیاواندا زیاد دەکات، هەربۆیە بەسوودە بۆ زیادبوونی ئارەزووی سێکسی لە پیاواندا، بۆ خانمانیش پارێزگاریی لە جوانی نینۆک و قژیان دەکات.

دەتوانرێت ناوکی کولەکە ڕۆژانە بە بەردەوامی مشتێکی لێبخورێت و بکرێتە زەڵاتە یان خواردنی ژەمەکانەوە، بەڵام بۆ دەستکەوتنی سوودەکەی نابێت ببرژێنرێت و گەرم بکرێت.

ئەو پسپۆرە گرنگی خواردنی گوڵەبەڕۆژەی خستووەتە ڕوو کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و دژە ئۆکسانە و نیشانەکانی پیریی خاودەکاتەوە، ڕۆژانە جەستە پێویستی بەو ڤیتامینەیە کە لە ١٠٠ گرامی گوڵەبەڕۆژەدا دەستدەکەوێت، لەگەڵ چوونە تەمەنەیشدا جەستە زیاتر پێویستی بەو ڤیتامینە دەبێت.

کونجی بە برژاندنی سوودەکانی لەدەستنادات کە دەوڵەمەندە بە مس و ڕێگە لە هەڵوەرینی قژ و تێکچوونی نینۆکەکان دەگرێت، لەهەمان کاتدا کالسیۆمی تێدایە کە ئێسک بەهێز دەکات و میلاتۆنین بەرهەمدەهێنێت.