ئایا سوڕی مانگانە لە پیاواندا بوونی هەیە؟

PM:05:11:13/07/2021

115544 جار خوێندراوەتەوە

وەک ئاشکرایە سوڕی مانگانە لە خانماندا بە گشتی لە تەمەنی نۆ ساڵی دەست پێ دەکات و تا تەمەنی ٤٥ ساڵی بەردەوام دەبێت و سوڕێکە بە گشتی ٢٨ رۆژ جارێک دووبارە دەبێتەوە لە ژێر کاریگەری هۆرمونی مێیینەدا کە لە هێلکەدانەکانەوە دەردەدرێت، بەڵام لە پیاواندا بە جۆرێکی دیکە و ناوێکی دیکە بوونی هەیە.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی givelegacy، سوڕی مانگانە لە خانماندا پەیوەستە بە کۆمەڵیک گۆرانکاری فیسیۆلۆژی و جەستەیی و دەروونیەوە کە لە جەستەی خانماندا مانگانە ڕوداەت بە شێوەی دووبارەبوونەوە، بەڵام لە پیاواندا هۆرمۆنی نێرینە بوونی هەیە کە لە گوونەکانەوە دەردەدرێت و لە سەرەتای باڵخ بوونەوە دەست پێ دەکات تا دوا تەمەنی کەسەکە و کاریگەریی زۆری لەسەر جەستەی پیاوان دەبێت.


کاریگەری هۆرمۆنی نێرینە لە سەر جەستەی پیاوان :

١- ئارەزووی سێکس ڕێکدەخات.

٢- بەرهەمهێنانی خرۆکە سورەکانی خوێن .

٣- رێکخستنی باری دەروونی و کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی .

٤- گەشە و پێگەشتنی سپێرمە خانەکان.

٥- دروست بوونی ماسولکە و سوتاندنی چەوری.

٦- پتەوکردنی ئێسکەکان و ڕێگریکردن لە داخورانی ئێسکەکان.


هۆرمۆنی نێرینە گۆڕانکاری بەسەردا دێت بە پێی تەمەن و وەرزەکان و کاتەکانی ڕۆژ، بۆ نموونە لە گەنجاندا زۆرترە تا بەتەمەنەکان ، لە بەیانیان زۆرترینە تا کاتەکانی تری ڕۆژ ، بە درێژایی ڕۆژەکە لە گۆڕانکاریدایە، لە وەرزی بەهاراندا ڕێژەی دەردانی هۆڕمۆنی نێرینە زۆرترە بەراورد بەوەرزەکانی تر، کاریگەریەکانیشی گۆڕانکاری بەسەردا دێت وەک تێکچوونی میزاج و تێکچوونی کاتەکانی خەو و گۆڕان لە ئارەزووە سێکسیەکانیدا، بەڵام ئەمانە هاوتا نیە بە سوڕی مانگانە لە ئافرەتاندا، هەر بۆیە دەستەواژەی سوڕی مانگانەی پیاوان دەستەواژەیەکی نازانستییە.