پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:09:51:17/10/2021

24652 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

دەرفەتێک بە هاوبەشەکەت بدە بۆ ئەوەی بیرکردنەوە و دنیا بینی خۆی بگۆڕێت و باشتر تێبگات لەوەی چی دەوێت و چی دەکات، پێ دەچێت ئامۆژگاریکردن چەندین سوودی گرنگی هەبێت و شوینی خۆی بگرێت.

گا 20/4 - 20/5

چەندین بیرۆکەی نوێ ڕووت تێدەکەن لە لایەنی کارکردنەوە و هاوکاریت دەکەن لە بەرەوپێشچوونەکانت و ئەمەش پێویستی بە کار و هەوڵی جدیتر دەبێت و پێویستە باشتر خۆتی بۆ ئامادە بکەیت و بزانیت چۆن بیرۆکەکان دەکەیت بە واقع.

دووانە 21/5 - 21/6

پێویستە کێشەکان لە خۆت گەورە نەکەیت و وەک خۆیان تەماشایان بکەیت، کاتێک کێشەیەکی نوی ڕووت تێدەکات کە بچووکترە لەوەی پێشوو بێ ئومیدت ناکات، پێویستە لەسەرت کە بۆ ئێستات هەوڵبدەیت، گەر نا ڕەنگە رووبەڕووی دۆخی ناخۆشی خەمۆکی دەبیتەوە.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

دەستکەوتە نوێیەکان دەرگای ترت بۆ دەکەنەوە و هاوکارت دەبن لەوەی بتوانیت بەسەر دۆخە سۆزدارییەکاندا زاڵ ببیت، ئەمەش دەبێتە وانەیەک بۆ ئەەوەی فێری ئەوە ببیت هەنگاوەکانت دیاری بکەیت و بزانیت بە کام ئاڕاستەدا دەڕۆیت.

شێر 23/7 - 22/8

هەست بە خواستێکی زۆر دەکەیت بۆ ئەوەی هەنگاوێکی بوێرانەی یەکلاکەرەوە بنێیت، تۆ کەسێکی گونجاوی بۆ ئەوەی کار بکەیت لە هەر بوارێکی جیاواز لە ژیانتدا، دڵنیای و بیروڕای بەهێزت لەبارەی بابەتەکانەوە وا دەکات هەمیشە بەرەوپێش بچیت.

فەریك 23/8 - 22/9

بۆ ماوەیەکی زۆرە خۆشەویستەکەت چاوەڕێی نیشانەیەکی نوێیە لە تۆوە، بزانە چی دەکەیت و دوودڵ مەبە لەە دەربڕینی هەست و بیرکردنەوەکانت لەبارەیەوە.

تەرازوو 23/9 - 22/10

هەست بە گەشبینی و دڵ خۆشی دەکەیت و توانای بڕیاردانت باشتر دەبێت، پێویستە ئامادەبیت بۆ قۆناغەکانی داهاتوو، پێویستە ئارامگر بیت و ورد بیت لە هەر جۆرە بڕیارێک کە دەیدەیت.

دووپشك 23/ 10-21/11

هەموو کەسێک پێویستی بەوە دەبێت گوێ لە کەسانی دیکە بگرێت و بزانێت کێشەکانی چین، ئەگەر ئەمڕۆ خۆشەویستەکەت هەر شتێکی وت، گوێی لێ بگرە و بیری لێ بکەرەوە بۆ ئەوەی باشتر تەماشایەکی ئێستای خۆت بکەیت.

كەوان 22/11 - 21/12

پەیوەندییە بەهێزەکانت لەگەڵ چواردەور ڕێگەی کارکردنت بۆ ئاسان دەکات و وا دەکات بتوانیت سەروتوانە مامەڵەی هەر سەختییەکی کارکردن بکەیت، گرنگە بزانیت چ هەنگاوێک دەنێیت بۆ داهاتوو.

گیسك 22/12 - 19/1

پێویستە ئاگات لە هەست و ئارەزووەکانت بێت و دەبێت ژیرانە مامەڵە لەگەڵ شتەکاندا بکەیت دەربارەی خۆشەویستی، هەمیشە بیرت بێت هەندێک بڕیار لە ژیانی مرۆڤدا وردی و بیرکردنەوەی قوڵی دەوێت، بەڵام پێویست ناکات زۆر لە خۆشتی ئاڵۆز بکەیت، تەنها شتەکان وەک خۆی ببینە.

سەتڵ 20/1 - 18/2

پێویستە هەمیشە کاتەکانت دابەش بکەیت بۆ هەموو شتێکی ژیان وەک چێژ و کار و خێزان و خۆشەویست و چونە دەرەوە، ناهاوسەنگیت لە ئارەزووی چێژ وەرگرتن لەگەڵ ئارەزووی گرنگیدان بە بابەتی پیشەیی دەتوانێت ژیانت تێک بدات.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

بەهۆی حەز و ئارەزووی زۆرت بۆ کارەکەت، بەرەوپێشچوونی زۆر بەخۆتەوە دەبینیت و دەچیتە پێشەوە لە کارەکەتدا و ئەرک و پاداشتەکانت زیاد دەکەن، بۆیە پێویستە بەردەوام بیت و بزانیت کە لە سەرکەوتنی پیشەیی نزیکتر دەبیتەوە.