لە رووداوێکی
سەیردا، هێزەکانی گومرگی رووسیا لە فڕۆکەخانەی "دۆمۆدێدۆڤۆ" لە مۆسکۆ،
ڕێگرییان لە گەشتیارێکی بیانی کرد کە بە نیاز بوو پارچە نەێزەکێکی دەگمەن بە قاچاخ
بەرەو دوبەی ببات.
بەپێی
ڕاپۆرتەکانی دەستەی فیدراڵی گومرگی رووسیا، پیاوێکی تەمەن ٣٢ ساڵ، کە پارچە
نەیزەکێکی لەناو کەلوپەلە تایبەتییەکانیدا شاردبۆوە، بە نیاز بوو لە "ڕێڕەوی
سەوز"ی فڕۆکەخانەکەدا (کە تایبەتە بەو کەسانەی بابەتی گومرگییان پێ نییە)
تێپەڕبێت، بەڵام پشکنینی لەناکاوی ئەفسەرانی گومرگ پلانەکەیان تێکدا.
جێگەی باسە ئەم
پیاوە بیانییە دوو پارچە بەردی کانزایی گەورەی پێبووە، پارچەی یەکەم بەردێکی
نەیزەکی راستەقینەی جۆری "درۆنینۆ"یە و کێشەکەی ٢٥٠ گرام بووە، پارچەی
دووەمشیان کێشەکەی ٢.٧٥ کیلۆگرامە، بەڵام دوای پشکنینی ورد شارەزایان بۆیان
دەرکەوتووە کە هیچ بەهایەکی زانستی و مێژوویی نییە.
گەشتیارەکە لە
کاتی لێپرسینەوەدا باسی لەوە کردووە کە هاوڕێیەکی وەک دیاری ئەم بەردانەی پێ
بەخشیوە و هیچ زانیارییەکی لەسەر یاسا گومرگییەکانی رووسیا نەبووە.
نەیزەکی
"درۆنینۆ" یەکێکە لەو نێزەکە ئاسنینە دەگمەنانەی کە لە رووسیادا
دۆزراوەتەوە و بازرگانیکردن پێیانەوە بەبێ چاودێری دەوڵەت رێگەپێدراو نییە و
کەسەکە ڕووبەڕووی سزای یاسایی قورس دەبێتەوە.