لەگەڵ هاتنی وەرزی
بەهاردا، ڕەنگە زۆر کەس تووشی گۆڕانکاری لە کارکردنی دڵدا ببن یان نیشانەکانی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانیان
توندتر ببن.
لەسەر ئەو بابەتە،
پزیشکی دڵ "ئیۆسیف شۆبێتیدزێ" لە سەنتەری پزیشکی لە مۆسکۆ دەڵێت " هەندێک
کەسی تووشبوو بە نەخۆشییەکانی دڵ لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەهاردا نیشانەکانیان خراپتر
دەبن، ئەمەش پەیوەستە بە چەند هۆکارێکەوە، یەکەمیان گۆڕانی پلەکانی گەرمایە، لەگەڵ
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دڵ دەست بە کارکردنی چالاکتر دەکات، چونکە پێویستی بە
پاراستنی پلەی گەرمی جەستەی گونجاوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی لێدانی دڵ"
ئاماژەی بەوەشکرد
" یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان کە کاریگەری لەسەر دڵ هەیە زیادبوونی چالاکی جەستەییە
چونکە بەشێکی زۆری خەڵکی لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا زیاتر ئارەزووی وەرزشکردن و
چالاکی دەکەن، بێگومان ئەمە بۆ کۆئەندامی دڵ و خوێنبەرەکان باشە بەڵام گرنگە زیادەڕۆیی
لە ماندووبوونتدا نەکەیت، ماندوێتی زۆر توندی نەخۆشییەکە زیاد دەکات لەو کەسانەی کە
نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانیان هەیە و پەستانی خوێنیان بەرزە"
سەرەتای وەرزی بەهار
زۆرجار لەگەڵ گۆڕانی بەردەوامی کەشوهەوادا دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی خەمۆکی و فشاری
دەروونی لە هەندێک کەسدا، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان
دەبێت.
ئەو پزیشکەکە پێشنیاری
چالاکیی جەستەیی کردووە بەڵام بەبێ زیادەڕۆی کردن هەروەها ئەنجامدانی یۆگا و ڕاهێنانی
هەناسەدان.
جەختیشی لەوە
کردەوە ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە، پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکەن، ئەگەر
هەستیان بە هەر نیشانەیەکی خراپتربوونی نەخۆشییەکە کرد.