تەماتە خۆراکێکی
سەرەکییە لە مانگی رەمەزاندا نەک تەنها بەهۆی تامە تایبەتەکەیەوە بەڵکو بەهۆی سوودە
تەندروستییە زۆرەکانیوەیەتی.
بەپێی بابەتێکی
ماڵپەڕی " Healthline" پسپۆران ئاماژە
بەوە دەکەن تەماتە جەستە شێدار دەکاتەوە و ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات، خواردنی
تەماتە لە کاتی پارشێودا دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی وزە لە کاتی بەڕۆژووبووندا.
تەماتە ڕێژەیەکی
زۆری ئاوی تێدایە، ئەمەش یارمەتی پاراستنی ئاستی باشی شێداری جەستە دەکات لە کاتی ڕۆژووگرتندا
و ڕێگری دەکات لە هەستکردن بە تینوێتی.
ڕیشاڵی تێدایە کە
یارمەتی باشترکردنی کرداری هەرس دەدات، وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری
بکەیت ئەمەش برسێتی کەمدەکاتەوە لەکاتی بەڕۆژووبووندا.
سەرچاوەیەکی باشی
ڤیتامین سییە کە بەرگری جەستە بەهێز دەکات هەروەها ڤیتامین A تێدایە کە پاڵپشتی تەندروستی چاو و پێست
دەکات.
خواردنی تەماتە
یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی زیادەی گەدە، بەتایبەتی لە کاتی ڕۆژووگرتندا.
تەماتە دژە ئۆکسانی
تێدایە وەکو لایکۆپین کە بەشدارە لە بەرەوپێشبردنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان، لەگەڵ
ئەوەشدا تەماتە
دژە ئۆکسانی تێدایە کە یارمەتی باشترکردنی تەندروستی پێست دەدات و لە زیانەکانی تیشکی
خۆر دەیپارێزێت.