هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس چییە؟

AM:10:55:12/03/2025

484 جار خوێندراوەتەوە

شێرپەنجەی پەنکریاس لەو جۆرانەی شێرپەنجەیە کە لە سەرەتای نەخۆشییەکەدا بە ئاسانی هەست بە نیشانەکانی ناکرێت، یەکێک لە هۆکارەکانی گەشەکردنی نەخۆشییەکە بریتییە لە هەوکردنی پەنکریاس.

پرۆفیسۆر ڤالێری یەگیڤ بە ڕۆژنامەی " Izvestia" راگەیاند " شێرپەنجەی پەنکریاس بە شێوەیەکی پێشبینینەکراو دەگۆڕێت و گەشە دەکات، لە هەندێک حاڵەتدا نیشانەکانی لە قۆناغی یەکەم یان دووەمدا دەردەکەون"

هۆکارە سەرەکییەکان بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس بریتین لە:

١. هەوکردنی درێژخایەنی پەنکریاس.

٢. خۆراکی ناتەندروست.

٣. بۆماوەیی.

٤. جگەرەکێشان.

٥. خواردنەوە کهولییەکان.